لە هەولێر پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەندروستی (مێدیکۆ) کرایەوە و لە پێشانگەکەدا زیاتر لە 150 کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، لە 10 وڵاتی جیهانەوە تێیدا بەشدارن.
ئەمڕۆ سێشەممە 11ـی ئاب، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە دروشمی (داهاتووی تەندروستی ببینە)، کۆنفرانس و پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەندروستی (مێدیکۆ) لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرایەوە.







