لە چوارچێوەی دانیشتنەکانی گۆنگرەکەدا؛ شاندی پارتی لەسەر دوو بابەتی سەرەکیی گوتاری پێشکەشکرد؛
یەکەم: بەهێزکردنی متمانەی حزبە بەشداربووەکان بە دۆزی کورد.

شاندێکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی ڕێکخراوی کۆڕبەندی حزبە سیاسییەکانی ئاسیا، بەشداری لە کۆبوونەوەی گشتیی 13ـیەمینی کۆڕبەندەکە لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور کردووە کە لە ڕۆژانی چوار تا حەوتی تشرینی دووەمی 2026 لەژێر ناونیشانی "دووبارە بنیاتنانەوەی متمانە"
لە چوارچێوەی دانیشتنەکانی گۆنگرەکەدا؛ شاندی پارتی لەسەر دوو بابەتی سەرەکیی گوتاری پێشکەشکرد؛
یەکەم: بەهێزکردنی متمانەی حزبە بەشداربووەکان بە دۆزی کورد.
گوتارەکە تیشکی خستەسەر گرنگی متمانەی دوولایەنە لە بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری و پێکەوەژیان، لەگەڵ ناساندنی گەلی کورد و مێژووەکەی، داخوازی و مافە رەواکانی.
دووەم: رۆڵی میدیای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەهێزکردنی متمانە لە نێوان گەلاندا.
لە گوتارەکەدا؛ باسی رۆڵی میدیای پارتی لە گواستنەوەی راستییەکان و ناساندنی دۆزی گەلی کوردستان و گەیاندنی دەنگی گەلی کوردستان بە رای گشتیی هەرێمی و نێودەوڵەتی کرد.
7 وێنە