لە ئەنجامی هێرشەکەدا، هاووڵاتییەک بە ناوی تەڵاڵ محەممەد عەلی کە لە کاتی ڕووداوەکەدا لە نزیک دەورییەکە بووە، کوژرا.
دوای ڕووداوەکە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان لە ناوچەی غەزەل دەستپێکرد و دواتر لێکۆڵینەوەیان بۆ ئاشکراکردنی وردەکاریی و ئەنجامدەرانی هێرشەکە ئەنجامدا. ئەمەش لە کاتێکدایە کە شاری حەسەکە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا گرژیی ئەمنیی بەخۆیەوە بینیوە و ئێوارەی چوارشەممەش لە هێرشێکدا بە ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر ناوەندێکی ئاسایشی ناوخۆ لە گەڕەکی موشەیرەفە، دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژران و پێنج کەسی تر بریندار بوون.







