پوختە
پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە شاری بەرلینی پایتەخت، پێشانگایەکی تایبەت بە بۆشایی ئاسمان و کەرەستەی سەربازی بەڕێوەچوو. لە پێشانگاک...
پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە شاری بەرلینی پایتەخت، پێشانگایەکی تایبەت بە بۆشایی ئاسمان و کەرەستەی سەربازی بەڕێوەچوو. لە پێشانگاکەدا چەندین جۆری جیاواز لە چەک، فڕۆکەی جەنگی و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی سەربازی نمایش کران. پەیامنێری کوردستان تیڤی گوتی، ئەم پێشانگایە یەکێکە لە چالاکییە گرنگەکان کە تێیدا دوایین داهێنانەکانی وڵاتان لە بواری بەرگری و پیشەسازیی ئاسمانی دەخرێنە ڕوو







