زانایان جۆرێکی نوێی بۆق (قورباقه)یان له وڵاتی کۆستاریکا دۆزییهوه، کە تایبەتمەندە بە قەبارەی بچووک و چالاکیی شەوانە و ڕەنگی سەوز.
زانایان جۆرێکی نوێی بۆق (قورباقه)یان له وڵاتی کۆستاریکا دۆزییهوه، کە تایبەتمەندە بە قەبارەی بچووک و چالاکیی شەوانە و ڕەنگی سەوز.
ئەم ئاژەڵه لە دار قاوەدا نیشتەجێ دهبێت، هەرچەندە ئەمەش بەهۆی ئەو ماددە کیمیاییە کشتوکاڵیانەی کە لەم کێڵگانەدا بەکاردەهێنرێن، مەترسی بۆ سەریان دروست بووه.
ڤاگنەر چاوێز ئاکونیا، یەکێک لە نووسەرانی توێژینەوەکە کە لەلایەن ئەنجوومەنی نیشتمانی توێژینەوەی زانستی و تەکنیکی ئەرجەنتین و زانکۆی کۆستاریکا ئەنجامدراوە، بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی ڕاگەیاندووە، "ئەوە جۆرێکی نوێی بۆقی درەختییه كه یهكهمجاره خەڵکی کۆستاریکا پێی ئاشنا دهبن.








