ئەمشەو سێشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەڕێژەی زیاتر لە 4% بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، دوای سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی هێرش و بۆردومانەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێرا...
ئەمشەو سێشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەڕێژەی زیاتر لە 4% بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، دوای سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی هێرش و بۆردومانەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.
بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەكان، ئەمشەو نرخی نەوت بە ڕێژەی زیاتر 4% بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 94 دۆلاری تێپەڕاند.
ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، بەهۆی هێرشێكی سوپای ئەمریكا دێت بۆ سەر چەند پێگەیەكی سوپای پاسداران لە باشووری ئێران.







