ئەمڕۆ لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی کۆمەڵەی یەکەمی جامی کەنداوی 27 لە شاری جەددەی سعوودیە، هەڵبژاردەی عێراق بە ئامانجی بەد...
ئەمڕۆ لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی کۆمەڵەی یەکەمی جامی کەنداوی 27 لە شاری جەددەی سعوودیە، هەڵبژاردەی عێراق بە ئامانجی بەدەستهێنانی یەکەم بردنەوە و بەهێزکردنی هەلی گەیشتنی بە قۆناغی پێش کۆتایی، ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی کوەیت دەبێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 26ـی ئەیلوولی 2026، هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق لە میانی یارییەکانی گەڕی دووەمی کۆمەڵەی یەکەمی جامی کەنداوی عەرەبی (خەلیجی 27) کە لە شاری جددەی سعوودیە بەڕێوە دەچێت، یارییەکی گرنگ و چاوەڕوانکراو بەرامبەر هەڵبژاردەی کوەیت ئەنجام دەدات. لەم یارییەدا هەڵبژاردەی عێراق چاویان لە بەدەستهێنانی یەکەمین سەرکەوتنە بۆ بەهێزکردنی هەلی مسۆگەرکردنی یەکێک لە دوو بلیتەکەی قۆناغی پێش کۆتایی.







