شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول ،شۆڕشی ئومێد وخۆ نه‌چه‌ماندن رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی 61 ساڵ...
شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول ،شۆڕشی ئومێد وخۆ نه‌چه‌ماندن
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
61 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و سته‌مكارییانه‌ی كه ڕژێمی عێراق به‌رامبه‌ر به مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد ئه‌نجامی دا و دوای پشوودرێژییه‌كی زۆری سه‌ركرایه‌تی شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول ،پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رابه‌رایه‌تی باوكی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد مسته‌فا بارزانی مه‌شخه‌ڵی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوولی هه‌ڵكرد و، و به پلان و ستراتیژی ورد شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول بووه هه‌وێنی شۆڕشێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی سه‌رتاسه‌ریی، كه جوگرافیای كوردستانی له كه‌ركووكه‌وه تا زاخۆ پێكه‌وه گرێدا و، له‌نێو ئه‌م جوگرافیایەشدا هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایین وبیره جیاوازه‌كانی له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردا كۆكردەوە و ئیراده‌یه‌كی ئه‌وتۆی گیانفیدایی و قوربانیدانیشی بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی زۆڵم و زۆرداری دروستكر ، كه چه‌ندینجار دیكتاتۆره‌كانی به چۆكدا هێنا و ئاکام له ئاداری ساڵی 1970، حكومه‌تی عێراقی ناچار كرد بێته سه‌ر مێزی دانوستاندن و سه‌ره‌نجام رێككه‌وتنی میژوویی 11ی ئاداری لێكهوتهوه.
شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول به ڕابه‌رایه‌تی بارزانی به‌هێزترین و فراوانترین هه‌وڵی كورد له سه‌ده تاریكه‌كه‌ی بیسته‌م بوو له پێناو به‌رگریكردن له بوون و شوناسی و خاكی خۆی، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به ده‌ستپێكێكی ئامانجدار و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بزاڤی رزگاریخوازی كورد هه‌ژمار ده‌كرێت، كه كاریگه‌ری له دوای خۆیه‌وه جێ هێشتووه، هه‌م له ڕووی ده‌ستكه‌وتی سیاسی و هه‌میش له رووی گه‌شه‌سه‌ندنی كولتووری سیاسیی داڕێژراو و ئامانجدار ڕێكخستووه، سه‌ركرده و جه‌ماوه‌ر و پێشمه‌رگه و ڕۆشنبیر و رێكخستن و حزب و ستراتیژی و تاكتیك هه‌ر هه‌مووی ئاماده‌ییان هه‌بوو.
هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول بە ڕابەرایەتی باوکی رۆحی و نەتەوەی کورد مستەفای بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەکان و پشتگیری بەرفراوانی جەماوەری کوردستان، لە رۆژی 11ی ئەیلوولی ساڵی 1961 بەشێوەیێکی فەرمی دەستیپێکرد.ئەمەش ئەوە راستییه دەگەیێنێ کە گه‌لی كورد پێویستی بەم شوڕەشە هەبووە و هەڵقوڵاوی ناو دڵ و دەروونی جەماوەری کوردستان بووە. گەورەیی و بەهێزی و هەیمەنە و بەناوبانگی شۆڕشی مه‌زنی ئەیلوول، بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە لەسەر بنەمای بیروباوەری پۆڵاینی مسته‌فا بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەکان و جەماوەر و خەڵکی دڵسۆزی کوردستان بەگشتی، لە پێناو بەدەست هێنانی مافە رەواکانی گەلی کوردستان، بنیاتنڕابوو.شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول له ئه‌نجامی ئه‌و کاردانەوەی بەهێزی گەلی کوردستان بووە، دژ بە ستەمکاری و پێشێلکردنی سەرەتاییترین مافە رەواکانی کورد، کە ئەویش ئازادی و سەربەخۆیی گەلی کورد بوو، لە لایەن ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق، بەمەش ترسێکی گەورەی خستە ناو دڵیان و عێراق و دوژمنانی گەلی کوردیان هەژاند.
شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول گۆرانكارییه‌كی گه‌وره بوو له بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كورد له پێناو گه‌راندنه‌وه‌ی مافه‌ره‌واكانمان هه‌ر بۆیه، پرسی كوردی له ناوچه‌ییه‌وه بۆ سه‌ر ئاستی جیهانی گواستنه‌وه و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژێمی به‌غدا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له ناوه‌نده سیاسی و میدیاییه‌وه كانی جیهاندا دروستكرد.بۆیه،شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول ته‌نها شۆڕش و خه‌باتێكی چه‌كداری نه‌بوو ، به‌ڵكو خه‌باتێكی كه‌لتووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی وژیانبینی زۆر بوو كه متمانه‌به‌خۆبوونی بۆ جه‌ماوه‌ری كوردستان دروستكرد و له هه‌مانكاتیشدا ئه‌و راستییه‌ی سه‌ڵماند كه گه‌لی كوردستان به‌رامبه‌ر هیچ دووژمن و دیكتاتۆرێك خۆی ناچه‌مێنێت ، كه ئه‌مه‌ش په‌یامی شۆڕشگێرانه‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول به ڕابه‌رایه‌تیی مسته‌فا بارزانی كه دروشمی ( كوردستان یان نه‌مان ) چڕكرده‌وه، كه په‌یامێكی روون وئاشكرایه بۆ په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌یه‌ك له قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی و رێبازی بارزانییه وه‌ك میراتێكی گرانبا بێت بۆ ئێستا و نه‌وه‌كانی دوارۆژ.
هه‌روه‌ها شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول به ڕابه‌رایه‌تیی مسته‌فا بارزانیی و به پێشڕه‌وایه‌تیی پارتی ، ده‌نگی ره‌وای گه‌لێكی خاك و ماف زه‌وتكراو بوو، پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی سه‌رتاسه‌ری بوو كه كۆی جیاوازییه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و ئایینزایی وپیێكهاتهكانی و هه‌موو ئینتیما لاوه‌كییه‌كان و سنووره ده‌ستكرده‌كه‌ی نیشتمانی تێپه‌ڕاند.
به‌رپابوونی شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول مێژووی به جۆرێك گۆڕی، كه سه‌رباری هه‌وڵی زۆر و به‌كارهێنانی هه‌موو توانا ئابووری و سه‌ربازییه‌كانی ڕژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق و، پهنابرندن بۆ دڕنده‌ترین شێوازه‌كانی قڕكردن و له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، كه‌چی نه‌یانتوانی گه‌لی كوردستان بێده‌نگ بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه دواوه، شۆڕشی ئهیلوول به ڕابه‌رایه‌تی بارزانی ئه‌و خاڵه وه‌چه‌رخانه بوو كه بوو به سه‌ره‌تای كۆتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاتی پڕ زوڵم و سته‌م له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و، یه‌كه‌م موژده‌ی ئازادی بۆ هێنان، شۆڕشی ئهیلوول بوو به خاڵی وه‌رچه‌رخان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییدا و كۆتایی به بێ هێزی و په‌رته‌وازه‌یی هێنا و بڕوا و متمانه‌یه‌كی پۆڵایینی هێنایه كایه‌وه.
بەمەش کێشەی گه‌لی کورد پێینایەوە قوناغێکی تری خەباتی سیاسی و کوردایەتی و بووە هۆی سازشپێکردنی حکومەتی عێراق و ناچارکرا، دان بە مافە رەواکانی گەلی کورد بدات و دەستیکرد بەدانوستاندن لەگەڵ سەرکردایەتی کورد.شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول بەڕابەرایەتی جەنڕاڵ و ڕابه‌ری رۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد مستەفا بارزانی و پێشڕەوی پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستان بووە فاكتەری دەستخستنی سەرۆكایەتی ھەرێم و سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی حكومەت و دروستبوونی قەوارەی ھەرێم و پاراستن و مانەوەی كورد و كوردستان بە زیندوویەتی و نزیکبوونەوە و بەرەو لووتکەی وئامانجهگهورهكهمان .







