ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە هەندێک ناوچەشدا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. پلەی گەرما بە نزیکەیی 2 تا 4 پلە نزمتر دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 19 | سلێمانی: 18 | دهۆک: 16 | هەڵەبجە: 20 | زاخۆ: 16 | پیرمام: 15 | سۆران: 15 | چەمچەماڵ: 20 | گەرمیان: 23 | حاجی ئۆمەران: 9
بۆ سبەی هەینی 27ی تشرینی دووەم، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 19 | سلێمانی: 18 | دهۆک: 18 | هەڵەبجە: 21 | زاخۆ: 18 | پیرمام: 15 | سۆران: 17 | چەمچەماڵ: 21 | گەرمیان: 25 | حاجی ئۆمەران: 9







