لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا کراوە بە تەواوی پارێزگاری لە ئۆتۆنۆمیی دەستووریی هەرێمی کوردستان بکرێت و کێشەکان لە ڕێگەی دیالۆگی سیاسی و بە شێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەر بکرێن. هاوکات داوا لە یەکێتیی ئەورووپا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوە ڕۆڵێکی دیپلۆماسیی کاراتر بگێڕن بۆ ئەوەی گرژییەکان زیاتر پەرە نەسێنن.
گرووپەکە هاوسۆزی و پشتیوانیی خۆیشی بۆ گەلی کوردستان دووپات کردووەتەوە و جەختی کردووەتەوە کە ڕێزگرتن لە ئۆتۆنۆمیی هەرێمی کوردستان بنەمایەکی سەرەکییە بۆ پاراستنی یەکپارچەیی، دیموکراسی و سەقامگیریی درێژخایەنی عێراق.







