ئیلۆن مەسك سەرمایەدار و دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان و هەروەها دامەزرێنەری كۆمپانیا (سپێس ئێكس) رایگەیاند، ئێستا كاتی ئەوەیە مرۆڤ جارێكی دیكە بنێرینەوە سەر مانگ، هەروەها لە نزیكترین كاتیشدا مرۆڤ بگاتە سەر گۆی مەریخ.
كەسێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پۆستێكی كردبوو و نووسیبووی "ئەمڕۆ 66 ساڵ تێپەڕ دەبێت لەنێوان یەكەم گەشتی ئاسمانی لە ساڵی 1903 و دابەزینی مرۆڤ لەسەر رووی مانگ لە ساڵی 1969".
ماسك كۆمێنتی لەسەر پۆستەكە كردبوو و نووسیبووی "ئێستا كاتی گەڕانەوەی گەورەیە بۆ سەر مانگ".







