

بەگوێرەی تۆژینەوەیەك كە پسپۆڕێكی فیزیایی لە زانكۆی ئەریزۆنای ئەمریكا ئەنجامیداوە، هۆشداری دراوە لە روودانی بوومەلەرزەی بەهێز لە چەند وڵاتێكی جیهان، بەڵام كات...
بەگوێرەی تۆژینەوەیەك كە پسپۆڕێكی فیزیایی لە زانكۆی ئەریزۆنای ئەمریكا ئەنجامیداوە، هۆشداری دراوە لە روودانی بوومەلەرزەی بەهێز لە چەند وڵاتێكی جیهان، بەڵام كات و ساتی روودانی بوومەلەرزەكان دیاری نەكراون.
ریچارد كۆردارۆ كە پسپۆڕێكی ئەمەریكییە لە زانكۆی ئەریزۆنا دەڵێت: بەهۆی كاریگەری وزەی كارۆموگناتیسی كە سەرچاوەكەی لە مانگ و خۆرەوەیە، پێشبینی دەكرێت تێكچوونی جیۆلۆزی لەسەر چینەكانی گۆی زەوی دروست ببێت و ببێتە هۆكاری دروستبوونی بوومەلەرزە.
دەشڵێت: ئەم تێكچوونە جیۆلۆجی و دروستبوونی بوومەلەرزەیە زیاتر مەترسی روودانی لە هەریەك لە وڵاتانی مسڕ، توونس، جەزائیر، توركیا، یۆنان و ئیتاڵیا و بەشێك لە وڵاتانی نزیك دەریای سپی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا هەیە.
ئەم پسپۆڕەی زانكۆی ئەریزۆنا وادەی ئەگەری روودانی بوومەلەرزەكانی دیاری نەكردووە، بەڵام پێشبینی كردووە بوومەلەرزەی بەهێز و مەترسیداربن.
وڵاتانی نزیك لە دەریای سپیی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا دەكەونە سەر پلێتە تەكتۆنییە سەرەكییەكانی زەوی، لەم ناوچانە زۆرجار جولان و خزینی پلێتەكان روودەدەن و دەبنە هۆكاری دروستبوونی بوومەلەرزە هاوشێوەی ئەوەی لە ساڵانی رابردوو لە وڵاتانی توركیا و سووریا و مەغریب و چەند وڵاتێكی دیكە روویان دا كە بوونە هۆكاری گیانلەدەستدانی هەزاران كەس.