<p>ئەمڕۆ سێشەممە حاڵەتێكی نوێی تووشبووی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای نەینەوا تۆمار كرا، تووشبووەكە پیاوێكە و خەڵكێ شارۆچكەی گەیارەیە.</p> <p>فەرمانگەی تەندروس...
ئەمڕۆ سێشەممە حاڵەتێكی نوێی تووشبووی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای نەینەوا تۆمار كرا، تووشبووەكە پیاوێكە و خەڵكێ شارۆچكەی گەیارەیە.
فەرمانگەی تەندروستیی نەینەوا ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوی كردەوە: حاڵەتێکی پشتڕاستکراوەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگای نەینەوا تۆمار كرا، تووشبووەكە پیاوێکی تەمەن 43 ساڵەیە و خەڵکی ناوچەیەکی کشتوکاڵیی سەر بە شارەدێی گەیارەیە.







