نووسینگەی ڕاگەیاندنی "هاوپەیمانیی عەزم"، ئەمڕۆ یەکشەممە (16ی ئابی 2026)، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزا...
نووسینگەی ڕاگەیاندنی "هاوپەیمانیی عەزم"، ئەمڕۆ یەکشەممە (16ی ئابی 2026)، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی و جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، بەبۆنەی تێپەڕبوونی 80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی ئەو حیزبەدا.
هاوپەیمانییەکە لە پەیامەکەیدا یادی کاروانی سیاسی و نیشتمانیی پارتی کردەوە کە لە ساڵی 1946ـەوە لە سەر دەستی مەلا مستەفا بارزانی دەستی پێکردووە. عەزم جەختی کردەوە کە ڕۆڵی پارتی لە ژیانی سیاسیی عێراق و بەشداربوونی لە کارە نیشتمانییەکاندا جێگەی بایەخ و پێزانینە، بەتایبەت ئەو قوربانییانەی کە لە ماوەی چەندین دەیەی ڕابردوودا بەخشیوێتی.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، هاوپەیمانیی عەزم هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک بارزانی و کادیرانی پارتی خواست و ئومێدی کرد کە ئەم بۆنەیە ببێتە هەوێنی چەسپاندنی زیاتری ئاسایش، سەقامگیری و گەشەسەندن بۆ گەلی کورد و سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق.








