دواجار هەواڵە خۆشەكە بڵاوكرایەوە سەبارەت بە مەترسی و ئەگەری بەركەوتنی هەسارەیەك بە زەوی لە ساڵی 2032. ئاژانسی بۆشایی باشووری ئەوروپا بڵاوی كردەوە: ...
دواجار هەواڵە خۆشەكە بڵاوكرایەوە سەبارەت بە مەترسی و ئەگەری بەركەوتنی هەسارەیەك بە زەوی لە ساڵی 2032.
ئاژانسی بۆشایی باشووری ئەوروپا بڵاوی كردەوە: دوای چاودێرییەكی چڕ لە ڕێگەی تەلیسكۆپەوە خۆشبەختانە دەركەوت رێژەی ئەگەری بەركەوتنی هەسارەی (2024 YR4) بە زەوی بووەتە 0.001%.
پێشتر ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمەریكا (ناسا) هۆشدارییەكی بەپەلەی بڵاوكردبووەوە سەبارەت بە ئەگەری بەركەوتنی هەسارەكە بە زەوییەوە، جەختیشی كردبووەوە كە ئەگەر هەسارەكە بەر زەوی بكەوێت وێرانكارییەكی گەورە دروست دەكات.







