ڕۆژنامەی الیومی سعوودی زانیاریی نوێی دەربارەی داهاتووی کەریم بنزیما، ئەستێرەی فەرەنسی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە مەرجەکانی ئەو یاریزانە کردووە بۆ گەڕانەوەی بۆ ڕیزەکانی یانەی ئیتیحاد.
بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەکە، بنزیما بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یانەی ئیتیحاد، دوو مەرجی سەرەکی داناوە؛ یەکەمیان مانەوەی موسا دیابی، هاونیشتمانی و یاریزانی یانەکەیە لەگەڵ پێکهاتەکەدا، دووەمیشیان ئەنجامدانی لانی کەم 3 گرێبەستی نوێی ئاستبەرزە بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانی یانەکە لە وەرزی داهاتوودا.







