دیاردەیەكی گەردوونی ناوازە لەسەر گۆی زەوی دەببینرێ كە بە "مانگی خوێناوی" ناسراوە، تێیدا مانگ لە ئاسمان بە تەواوی دەردەكەوێ و رەنگیشی سووربا...
دیاردەیەكی گەردوونی ناوازە لەسەر گۆی زەوی دەببینرێ كە بە "مانگی خوێناوی" ناسراوە، تێیدا مانگ لە ئاسمان بە تەواوی دەردەكەوێ و رەنگیشی سوورباوی مەیلەو خوێناوی دەبێ بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك بەو شێوەیە دەمێنێتەوە.
ئەمرۆ چوارشەممە 12ی ئاداری 2025، ئاژانسی ناسا (بەڕێوەبەرایەتیی نەتەوەییی فڕینناسی و بۆشایی) ڕایگەیاند، رۆژی هەینی کە دەکاتە 14ی ئادار، دیاردەی مانگی خوێناوی دەبینرێت لە تەواوی جیهان، لە هەر ناوچەو بە کاتێک دەبینرێت بەڵام بۆ چەندین رۆژ بەم شێوەیە دەمێنێتەوە.
ئەم دیاردەیە بە دیاردەیەکی گەردوونی دەگمەند دادەنرێت، چونکە زەوی دەکەوێتە نێوان خۆر و مانگ، سێبەری زەوی مانگ دا دەپۆشێت هەر بۆیە مانگ بە سووری خۆی نیشاندەدات.








