<p>یانەی ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتنی بەسەر یانەی ئیسپانیۆلی میوانداریدا بەدەستهێنا بە ئەنجامی 2-1، لە یەکەم وێستگەی وەرزی نوێی خولی ئیسپانی (لالیگا).</p> <p>یاریزا...
یانەی ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتنی بەسەر یانەی ئیسپانیۆلی میوانداریدا بەدەستهێنا بە ئەنجامی 2-1، لە یەکەم وێستگەی وەرزی نوێی خولی ئیسپانی (لالیگا).
یاریزان جود بێلینگهام لە خولەکی 9ـی یارییەکەدا یەکەم گۆڵی بۆ مێرەنگی تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی 30ـدا ئالێکس کالاتراڤا ئەنجامەکەی بۆ ئیسپانیۆل یەکسان کردەوە. لە کاتە بکوژەکانی یارییەکە و لە خولەکی 90ـدا، کارلۆس ئیسپی، یاریزانی نوێی یانەکە، توانی گۆڵی دووەم و یەکلاکەرەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆمار بکات.







