<p>پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەیەکی وردیان لەبارەی ڕووداوێکی تەمومژاوی دەستپێکردووە، دوای ئەوەی تەرمی پیاوێک لە ناو یاریگای زە ڤالی (The Valley) تایبە...
پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەیەکی وردیان لەبارەی ڕووداوێکی تەمومژاوی دەستپێکردووە، دوای ئەوەی تەرمی پیاوێک لە ناو یاریگای زە ڤالی (The Valley) تایبەت بە یانەی چاڕڵتۆن ئەتلەتیکی ئینگلیزی دۆزرایەوە.
دەسەڵاتدارانی ئەمنی ئاماژەیان بەوە کردووە، تەرمەکە لە ناو ڕێڕەوەکانی یاریگاکەدا دۆزراوەتەوە. دەستبەجێ تیمە تایبەتەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی کۆچکردووەکە و زانینی هۆکاری سەرەکیی گیانلەدەستدانەکەی.







