<p>دکتۆر ئیڤان یێریمێنکۆ پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو، هۆشداری دەدات لەوەی زیادەڕۆیی لە خواردنی چپسی پەتاتەدا دەبێتە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی جۆراوجۆر، لە سەروو ...


<p>دکتۆر ئیڤان یێریمێنکۆ پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو، هۆشداری دەدات لەوەی زیادەڕۆیی لە خواردنی چپسی پەتاتەدا دەبێتە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی جۆراوجۆر، لە سەروو ...
دکتۆر ئیڤان یێریمێنکۆ پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو، هۆشداری دەدات لەوەی زیادەڕۆیی لە خواردنی چپسی پەتاتەدا دەبێتە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی جۆراوجۆر، لە سەروو هەمووشیانەوە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن.
ئەو پزیشکە ئاماژە بەوە دەکات، کیسەیەکی چپس بە شێوەیەکی گشتی بڕێکی زۆر خوێ و چەوری تێری تێدایە، کە خواردنی بە شێوەیەکی بەردەوام دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، زیادبوونی کێش و بەرزبوونەوەی مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.
بەگوتەی ئەو پسپۆڕە، جۆری چپسەکە هەرچییەک بێت (پەتاتە، گەنمەشامی، یان سەوزە)، پێویستە بە بڕێکی کەم و دیاریکراو بخورێت. هەروەها دەڵێت: هەندێک کارگە چپسی برژاو یان کەم-خوێ بەرهەم دەهێنن، بەڵام تەنانەت ئەم جۆرانەش جێگەی سەوزە، دانەوێڵە و پێکهاتە سەرەکییەکانی تری سیستەمی خۆراکی تەندروست ناگرنەوە.
لەلایەکی دیکەوە، توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە کە چپس بەتایبەت بۆ منداڵان زیانبەخشە چونکە ڕێژەیەکی زۆر چەوری و کالۆری تێدایە و نابێتە هۆی تێربوون، ئەمەش وایان لێدەکات بڕێکی زۆر بخۆن کە دەبێتە هۆی قەڵەوی و کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەیان دروست دەکات.