لە بەیاننامەی ئەو هەشت لایەنەدا هاتووە کە بڕیار و ڕێکارەکانی ئەم دواییەی حکوومەتی عێراق دژ بە هەرێمی کوردستان، دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێم و بنپێکردنی بنەمای شەراکەت و هاوبەشیی نیشتمانییە لە عێراقدا.
لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و لە ڕێگەی دیالۆگ و دانوستانەوە چارەسەر بکرێن، نەک بە زمانی هەڕەشە، سەپاندنی ئەمری واقیع و دەرکردنی بڕیاری تاکلایەنە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەیاندا، ئەو لایەنانە بانگەوازێکیان ئاراستەی سەرجەم هێزە سیاسییەکانی کوردستان کرد بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی هەڵوێست و پەرەپێدانی هەماهەنگیی هاوبەش، لە پێناو داکۆکیکردن لە مافە دەستووری و نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان بەرامبەر هەر پێشێلکارییەک.
ئەو لایەنانەی بەیاننامەکەیان واژۆ کردووە:
حیزبی یەکێتیی دیموکراتی کورد لە سووریا
پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (پارتی)
حیزبی چەپی دیموکراتی کورد لە سووریا
بزووتنەوەی ئازادیی کوردستانی لە سووریا
حیزبی ویفاقی دیموکراتی کوردیی سووری
حیزبی ئاشتیی دیموکراتی کوردستانی
حیزبی چەپی کوردی لە سووریا
پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سووریا







