ئه‌مرۆ شه‌ممه 12ی ئهیلوول،به‌هۆی گڕ گرتنی كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی سه‌رنشینانی گه‌شتیار له&z...
ئه‌مرۆ شه‌ممه 12ی ئهیلوول،به‌هۆی گڕ گرتنی كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی سه‌رنشینانی گه‌شتیار له كه‌ناراوه‌كانی فلیپین لانی كه‌م 76 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و ده‌یانی تریش بریندار بوون.
تیمی پاسەوانی کەناراوەکانی فلیپین به میدیا ناوخۆییه‌كانیان ڕاگه‌یاندووه، كه به‌هۆی هه‌وڵه‌كانیان تا ئێستا توانیوویانه 41 تەرمی لەناو کەشتییە سووتاوەکە بدۆزنه‌وه و له گه‌ڕان به‌دوای ئه‌وانیش به‌رده‌وامن.
لای خۆیه‌وه، نومی کایاپیاپ گوتەبێژی پاسەوانی کەناراوەکانی فلیپین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، تەرمەکان دەبرێنە بەندەرێک لە شاری کۆرۆن سیتی سەر بە پارێزگای پالاوان تا له‌وێ توێكاریی پزیشكی‌یان بۆ بكرێت به مه‌به‌ستیی دۆزینه‌وه‌ی ناسنامه‌یان.









