مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی لە یادی یۆبیلى زێڕینى شۆڕشی گوڵاندا ڕایگەیاند، ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو پیلانێک بەهێزترە. ئەمڕۆ سێشەممە 26ـ...
مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی لە یادی یۆبیلى زێڕینى شۆڕشی گوڵاندا ڕایگەیاند، ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو پیلانێک بەهێزترە.
ئەمڕۆ سێشەممە 26ـی ئایار، مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لەساڵیادی پهنجا ساڵی هەڵگیرسانی شۆڕشی 26ـی گوڵاندا، بە شکۆ و شانازییەکی زۆرەوە، یادی هەموو شەهیدە سەربەرزەکان و پێشمەرگە قارەمانەکان و تێکۆشەر و خەباتکارانی ئەم شۆڕشە دەکەینەوە کە سەرەڕای دۆخی سەختی ئەو کاتەدا، بە ورەیەکی بەرزەوە، دەستیان بە خەبات و تێکۆشان و بەرگری لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان کردەوە.
مەسرور بارزانی لە پەیامەکەدا جەختی کردەوە: شۆڕشی گوڵان، نەک تەنیا پیلانی دوژمنان و ناحەزانی کوردستانی تێکشکاند، بەڵکوو ئاسۆیەکی نوێی لە بەردەم بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی خەڵکی کوردستاندا کردەوە و سەلماندی کە خواست و ئیرادەی گەلی کوردستان، لە هەموو پیلانێک بەهێزترە و سەرەنجام بە هۆی خۆڕاگری و یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی گەلەکەماندا، ڕاپەرین و ئازادی وڵات و چەندین دەستکەوتی دیکەی نیشتمانییمان بەدەست هێنا.
لە کۆتایی پەیامەکەدا مەسرور بارزانی گوتی: لە یادی پەنجا ساڵ و یۆبیلی زێڕینی شۆڕشی گوڵاندا، سڵاو لە گیانی پاکی بارزانیی نەمر و کاک ئیدریسی هەمیشە لەیاد و گشت شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.







