دیمیتری پێسکۆڤ گوتەبێژی كۆشكی کرێملین ئهمڕۆ یەکشەممە ڕایگهیاند، ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستانە سێ قۆڵییەکانی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆک...
دیمیتری پێسکۆڤ گوتەبێژی كۆشكی کرێملین ئهمڕۆ یەکشەممە ڕایگهیاند، ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستانە سێ قۆڵییەکانی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکراینا لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا (مانگی 10) ئهگهرێكی بههێزه و ئهوان ڕهتی ناكهنهوه.
پێسکۆڤ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕووسیای گوتووە "ئێمە ئەم ئەگەرە دەستپێکردنی گفتوگۆکانی سێ قۆڵی لهنێوان ڕووسیا و ئهمریكا و ئۆكراینا ڕەت ناکەینەوە.
ڕاشیگهیاندووه: "ئهگهری زۆره لە مانگی ئۆکتۆبەردا گفتوگۆکان ئەنجام بدرێت".
هەوڵەکانی نێوەندگیری واشنتۆن بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان لەنێوان ڕووسیا و چڕتر بووهوتهوه و ئهمهریكاش دهیهوێت چیتر ئاگری ئهم جهنگه چوار ساڵهیه بهردهوام نهبێت.
واشنتۆن لەم دواییانەدا هەوڵیدا هەوڵە دیپلۆماسییەکان زیندوو بکاتەوە بە ناردنی نێردراوەکانی ستیڤ ویتکۆف و جیراد کوشنەر بۆ مۆسکۆ و دواتر بۆ یەکەمجار بۆ کیێڤ.
لای خۆیهوه، جیراد کوشنەر ئەمڕۆ هەینی لە میانی کۆنفرانسێکی ڤیدیۆیی لە کۆڕبەندی ستراتیژی ئەوروپای یاڵتا لە کیێڤ گوتی : ڕهنگه لە دوو هەفتەی داهاتوودا هەنگاوەکان بۆ دانوستانی ڕاستهوخۆی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا ڕووبدات.
لای خۆیەوە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە حساب بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان کیێڤ و مۆسکۆ و واشنتۆن دەکات لە زووترین کاتدا، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ کۆتاییهێنان بەو ململانێیەی کە زیاتر لە چوار ساڵ و نیوە بەردەوامە.







