مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ کەناڵی "جەزیرە" ڕایگەیاند، ئێران ئامادەی گفتوگۆیە، بەڵام متمانەی بە لایەنی ئەمەریکی نەماوە، ...


مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ کەناڵی "جەزیرە" ڕایگەیاند، ئێران ئامادەی گفتوگۆیە، بەڵام متمانەی بە لایەنی ئەمەریکی نەماوە، ...
مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ کەناڵی "جەزیرە" ڕایگەیاند، ئێران ئامادەی گفتوگۆیە، بەڵام متمانەی بە لایەنی ئەمەریکی نەماوە، چونکە لە ڕابردوودا هەر کاتێک گفتوگۆ کراوە، دواتر سزای نوێ و هەڕەشەی نوێی بەدوادا هاتووە.
سەبارەت بە ئەمەریکا پزشکیان جەختی کردەوە کە ئەمەریکا خۆی هۆکاری پشێویی ناوچەکەیە و ئێران وەک قوربانیی تیرۆر، ڕووبەڕووی ئەو هەڕەشانە دەبێتەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، ئەوان دەستپێشخەریی بەربەستکردنی ڕێگاکانیان نەکردووە، بەڵکو ئەوە ئەمەریکا و ئیسرائیلن ناوچەکەیان ئاگر تێبەرداوە. جەختیشی کردەوە کە کێشەکانی ناوچەکە بە زۆرەملێ چارەسەر ناکرێن و دەبێت بە دیالۆگ و هاریکاریی وڵاتانی ناوچەکە پارێزگاری لە ئاسایش بکرێت.
سەرۆک کۆماری ئێران داوای لە وڵاتانی عەرەبی و کەنداو کرد یەکگرتوو بن و ڕایگەیاند: "ئێمە پێویستمان بە دەست تێوەردانی دەرەکی نییە، دەتوانین خۆمان ئاسایشی ناوچەکە بپارێزین".
پزشکیان دووپاتی کردەوە کە سەرەڕای فشارە ئابوورییەکان و هەوڵی دروستکردنی دووبەرەکی، گەلی ئێران لەسەر هەڵوێستی خۆیان بۆ پاراستنی سەروەریی وڵاتەکەیان ماونەتەوە.
مەسعوود پزشکیان ئاماژەی بەوە کرد، ئێران سەرباری هەموو شتێک بە گیانی برایەتییەوە سەیری وڵاتانی موسڵمان دەکات و دەیەوێت ئاشتی لە یەمەن و فەلەستین بەرقەرار بێت.