حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی سەردانەکەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران بۆ ئەمەریکا، لێکتێگەیشتن لەگەڵ لایەنی ئەم...
حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی سەردانەکەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران بۆ ئەمەریکا، لێکتێگەیشتن لەگەڵ لایەنی ئەمەریکی دروست بووە بۆ بەردەوامبوونی ناردنی بڕێکی دۆلاری نەختینە بۆ عێراق.
گوتەبێژی حکوومەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی (واع)ـی ڕاگەیاند، ئەو لێکتێگەیشتنە ئامانجی دابینکردنی پێداویستییە شەرعییەکانە لە دراوی بیانی و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕێکی نوێی دۆلار دەگاتە عێراق.







