شارەوانیی هەولێر دەستی بە جێبەجێکردنی پلانێکی گەورە بۆ ڕێکخستنەوە و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە شەقامی 120 مەتری و گەڕەکی فەرمانب...
شارەوانیی هەولێر دەستی بە جێبەجێکردنی پلانێکی گەورە بۆ ڕێکخستنەوە و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە شەقامی 120 مەتری و گەڕەکی فەرمانبەران کرد، هاوکات ئامادەکاریش دەکرێت بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتێکی فراوانی نەمامچاندن لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا.
ئەمڕۆ شەممە 26ـی ئەیلوولی 2026، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکان، بە پلانێکی تۆکمە دەستیان بە ڕێکخستنەوەی سەوزایی دوورگەی ناوەندی و ناو سەوزاییەکانی شەقامی 120 مەتری کردووە.







