وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو کاتژمێر 12، وادەی پێشکەشکردن بۆ سیستەمی زا...
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو کاتژمێر 12، وادەی پێشکەشکردن بۆ سیستەمی زانکۆلاین کۆتایی دێت و بە هیچ شێوەیەک ماوەکە درێژ ناکرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 26ـی ئەیلوولی 2026، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: ئەمشەو کاتژمێر 12، ماوەی پێشکەشکردن بۆ زانکۆلاین بۆ دەرچووانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی و خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) لە ڕێگەی وێبسایتی (regayzanko.com) کۆتایی دێت و چیتر ماوەکە درێژ ناکرێتەوە.







