کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ، عومرەکارێکی کورد بەناوی (سەید نەجمەدین مەغدید سەعید)، دانیشتووی شا...
کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ، عومرەکارێکی کورد بەناوی (سەید نەجمەدین مەغدید سەعید)، دانیشتووی شاری هەولێر، لە شاری مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد.
گوتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، کۆچکردوو لەدایکبووی ساڵی 1967 بووە و دوای ئەوەی سوننەتی عومرەی بەجێگەیاندووە، باری تەندروستی تێکچووە و گیانی لەدەست داوە، جەختیشی کردەوە کە ناوبراو هیچ نەخۆشییەکی کوشندەی نەبووە.







