بەبۆنەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن و بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی ژینگەیی و پاراستنی سیمای شارستانیی شارەکە، بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەش بە هاوکاریی ڕێکخراوی مایپڵ تری هەڵمەتێکی فراوانی پەروەردەیی و ژینگەیییان دەستپێکرد.
لە هەنگاوی یەکەمی ئەم هەڵمەتەدا، تیمەکانی شارەوانیی شەش و ڕێکخراوەکە هەڵسان بە سڕینەوە و پاککردنەوەی سەرجەم ئەو نووسراو و دروشمە نەشیاوانەی لەسەر دەرگا و دیواری قوتابخانەکاندا هەبوون، کە سیمایەکی ناشیرینیان بە ناوەندەکانی خوێندن بەخشیبوو.







