<p>بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبە...
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، بە شێوەیەکی بەرچاو و بە بڕی 4 بۆ 6 پلەی سیلیزی لە ناوچە جیاجیاکاندا دادەبەزێت.







