بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، سبەی لە هەندێک ناوچە ئەگەری نمەباران هەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک پەڵە هەور، بەڵام لە کاتەکانی ئێوارەدا لە ناوچە شاخاوییەکان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. پلەی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە و لە هەندێک ناوچەش کەمێک نزم دەبێتەوە.







