بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوا و پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی شارەكانی هەرێمی كوردستانی خستەڕوو.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بە گشتی نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ پێنجشەممە.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە بە ڕێژەی (2-3) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ هەینی .
كەشناسی هەروەها پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی بەشێك لە شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە دیاری كرد:-
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی