ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 17ی ئهیلوول، به‌هۆی كۆچی دوایی سیاسه‌تمه‌داری دیاری كورد كه‌مال شاكر سكرتێری پێشووتری حزب...
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 17ی ئهیلوول، به‌هۆی كۆچی دوایی سیاسه‌تمه‌داری دیاری كورد كه‌مال شاكر سكرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی كوردستان و وەزیری پێشووتری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی هاوخه‌میی ئاڕاسته‌ی ماڵبات و كه‌سوكار و هاوڕێكانی كرد.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه..
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی سكرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی كوردستان و وەزیری پێشووتری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (كەمال شاكر)ـم پێ گەییشت.
خوالێخۆشبوو كەمال شاكر كەسایەتی و سیاسەتمەدارێکی نیشتیمانپەروەری كورد بوو كە ژیانی خۆی بۆ خەبات و تێكۆشانی گەلەكەی تەرخان كرد.







